سەردێڕ:

فەڕەنسا لەنێوان تاران و واشنتندا نێوەندگیریی دەکات

فۆتۆ: 
2019-08-23

1486 جار خوێندراوەتەوە

فەڕەنسا نێوەندگیریی دەکات لەنێوان تاران و واشنتدا بۆ رزگارکردنى رێککەوتنى ئەتۆمى، پێش دەستپێکردنى کۆبوونەوەى لوتکەى حەوت وڵاتە پیشەسازییەکەى جیهان.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەرەنسا لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ حەسەن رۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران پێشنیازێکى بۆ رێککەوتن خستەڕوو، پێش ئەوەى لەمیانەى لوتکەى حەوت وڵاتە پیشەسازییەکەى جیهاندا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆبێتەوە.

بریاریشە ماکرۆن لەو بارەیەوە لەگەڵ جەواد زەریفدا کۆبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەى پێشنیازەکەوە بکەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و رزگارکردنى رێککەوتنى ئەتۆمى.

ماکرۆن ئاماژەى بەوەکردووە، پێشنیازەکەى هەوڵێکە بۆ گەڕانەوەى تاران بۆ رێزگرتن لە رێککەوتنى ئەتۆمى.

لاى خۆیەوە وەزیرى دەرەوەى ئێران رایگەیاندووە، رۆحانى رایسپاردووە لەگەڵ ماکرۆندا کۆبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازەکان.

بڕیارە ئەو پرسە لەکۆبوونەوەى لوتکەى حەوت وڵاتە گەورە پیشەسازییەکەى جیهاندا تاوتوێ بکرێت کە بریارە رۆژى شەممە لە فەرەنسا کارەکانى دەستپێبکات