سەردێڕ:

نیویۆرک تایمز: بۆردومانى سەربازگەکەى حەشدى شەعبی لەلایەن ئیسرائیلەوە بووە

فۆتۆ: 
2019-08-23

3524 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى بڵاویکردووەتەوە، بۆردومانی ڕۆژی ١٩ی مانگی ڕابردووی پێگەیەکى سەربازى حەشدى شەعبی لە عێراق، لەلایەن ئیسرائیلەوە بووە.

رۆژنامەکە لێدوانى لە بەرپرسێکى باڵاى ئەمریکاوە وەرگرتووە کە پشتڕاستى کردووەتەوە ئیسرائیل ئەو هێرشەى کردووەتە سەر پێگە سەربازییەکەى حەشدى شەعبی .

هاوکات بەرپرسێکی هەواڵگری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە ڕۆژنامەکەی وتووە، لەو کۆگایەی هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە چەک بۆ سوریا دەگواسترایەوە.

وتیشی، بەهۆی هێرشەکەوە جۆرە موشەکێک لەناوبراوە کە مەوداکەی ٢٠٠ کیلۆمەترە.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوى ( ١٩ى تەمموزى ٢٠١٩)  فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان سەربازگەیەکى حەشدى شەعبی لە سنورى قەزاى دوزخورماتوو کردە ئامانج و بەو هۆیەشەوە دوو چەکدارى حەشدى شەعبی برینداربوون.