سەردێڕ:

رەگەزنامەى هەرێم: هاوڵاتییان دەتوانن بە ئۆنلاین فۆرمی کارتی نیشتمانی پڕبکەنەوە

فۆتۆ: 
2019-08-23

18480 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتى گشتى رەگەزنامەى هەرێم رایگەیاند، له‌ ئێستادا هاوڵاتییان ده‌توانن‌ به‌ شێوه‌ی‌ ( ئونلاین ) فۆڕمى کارتى نیشتمانى پڕ بکەنەوە.

لەراگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەى بەوەکردووە، هەموو هاوڵاتییک له‌ سەر كومپیته‌ره‌كه‌ى و لە ماڵی خۆى دەتوانێت فۆڕمى كارتی‌ نیشتیمانی‌ پڕبكاتەوە‌ و دواتر بیبات بۆ فەرمانگەى کارتى نیشتمانى و مامەڵەى پێبکات.

ئەو لینکەشی بڵاوکردەوە کە تیایدا فۆڕمەکە پڕدەکرێتەوە کە بریتییە لە:

www.nid-moi.gov.iq

ئەوەشى روونکردووەتەوە، ده‌بێ به‌رنامه‌ی ( acrobetpro )له‌ کۆمپیته‌ره‌که‌دا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بارکۆدی فۆرمه‌که بخوێنرێته‌وه‌.