سەردێڕ:

فۆتۆگرافەرێكی رۆژهەڵاتی کوردستان بە وێنەکانی مێژووی کۆڕەوی نوسیوەتەوە

فۆتۆ: 
2019-08-23

12900 جار خوێندراوەتەوە

مەسعود موراد سەلیمی فۆتۆگرافەری رۆژهەڵاتی کوردستان لە چاوی کامێراکەیەوە توانی چیرۆکی کۆڕەوی گەلی کورد تۆمار بکات.

لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە گەلەریەکی تایبەت بە وێنەکانی مەسعود موراد سەلیمی کراوەتەوە و ئەو فۆتۆگرافەرە داوا دەکات بۆ نیشاندانی کارەساتەکە لە شارەکانی دیکە هەرێمیش گەلەری هاوشێوە بکرێتەوە.

چەند رۆژێک دوای راپەڕینى ساڵى ١٩٩١، رژێمی بەعس ھێرشی کردە سەر هەرێمى کوردستان و بەوهۆیەشەوە کۆڕەوی خەڵکی کوردستان کە بە کۆڕەوى یەک ملیۆنى ناسراوە دەستی پێکرد و زۆرینەی دانیشتوانی هەرێم ئاوارەی سنورەکانی وڵاتانی تورکیا و ئێران بوون.