سەردێڕ:

کاروانێکى دیکەى سەربازی لە رێی هەرێمەوە رەوانەى رۆژئاواى کوردستان کرا

لە ٢٠٠ بارهەڵگر پێکهاتووە
فۆتۆ: 
2019-08-22

15208 جار خوێندراوەتەوە

روانگى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاشکرایکرد، ٢٠٠ بارهەڵگرى سەربازیی هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە ڕێگەى هەرێمى کوردستانەوە رەوانەى رۆژئاواى کوردستان کراوە.

روانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، کاروانێکى چەک و کەرەستەى سەربازى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى کە لە نزیکەى ٢٠٠ بارهەڵگر پێکهاتووە، لە هەرێمى کوردستانەوە رەوانەى رۆژئاواى کوردستان کراوە، لە چوارچێوەى ناردنى هاوکارییە سەربازى و لۆجستییەکان بۆ هەسەدە.

بەپێی ئامارەکانى روانگەى سورى، دواى راگەیاندنى کۆتاییهێنان بە داعش لە ئازارى رابردوودا، تا ئێستا دوو هەزار و ٣٠٠ بارهەڵگر چەک و کەرەستەى سەربازى بە ٢٣ قۆناغ رەوانەى رۆژئاواى کوردستان کراون.

رەوانەکردنى چەک و کەرەستەى سەربازى لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ رۆژئاواى کوردستان، هاوکاتە لەگەڵ رێککەوتنى ئەمریکا و تورکیا بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام لە باکورى سوریا.

فەرماندەکانى هەسەدە پیشتر رایانگەیاندبوو، کە واشنتن و هاوپەیمانان گرەنتى پاراستنیان پێ داون بەرانبەر هەر هەڕەشەیەکى تورکیا، لەکاتى دروستکردنى ناوچەى ئارامدا.