سەردێڕ:

هەپەگە شەهیدبوونى فەرماندەیەکى راگەیاند

فۆتۆ: 
2019-08-22

4441 جار خوێندراوەتەوە

هێزەکانى پاراستنى گەل هەپەگە ئاشکرایکرد، فەرماندەیەکیان لە هێرشێکى فڕۆکە جەنگییکانى سوپاى تورکیا شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە کە باڵى سەربازی پەکەکەیە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە هێلین هەلەنا ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی زاپ-یان لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا شەهید بووە.

راشیگەیاندووە، ئەو فەرماندەیە ساڵی ١٩٨٦ لە ناوچەى یالۆڤا لە دایکبووە و لە ٢٠ ئابی ٢٠١٩  لە ناوچەى زاپ شەهیدبووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە مانگى رابردووش دیار غەریب ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە و سەرحەد ڤارتۆ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە شەهید بوون.