سەردێڕ:

رێواز فایەق: لەگەڵ ئەوەدام هەرێم ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستى بەغدا بکات

فۆتۆ: 
2019-08-22

5591 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ئەو بیرۆکەیەدایە حکومەتى هەرێم بڕى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستى بەغدا بکات.

رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەمیانەى کۆبوونەوەى لەگەڵ جه‌یمس سورنتۆن كۆنسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێم، ئاماژەى بەوە کردووە، "وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بڕی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بكات، به ‌مه‌رجێك حكومه‌تی عێراقیش شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم و خه‌رجیی كۆمپانیاكان له‌ ئه‌ستۆ بگرێت."

باسی لەوەش کردووە، پشتگیری له ‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی گرتوویانەتە‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقى فیدراڵ و، چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەردوولا بە رێگەی دیلۆگ و لێکتێگەیشتن لە چوارچێوەی دەستووردا.

سەرۆکى پەرلەمان جەختی لە هەماهەنگیى په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم کردەوە بۆ چاكسازییه‌كی گشتگیر له‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كان و، رێكخستنه‌وه‌ی باج به‌ شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ و یه‌كسان به‌بێ جیاوازی و له‌ چوارچێوه‌ی یاسا.