سەردێڕ:

بانکی ناوەندی لە هەرێم نوێترین زانیاری سەبارەت بە دابەشکردنی موچەی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-08-22

54507 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

بانکی ناوەندی لە هەرێم رایگەیاند، موچەی فەرمانبەران گەیشتووەتە هەولێر و ئەوانیش پارەکە رادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکەن.

عەبد مزووری بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی عێراق لە هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تیی راگەیاند، "بانکی ناوەندی لە هەرێم تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی پێگەیشتووە."

ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەتوانێت رۆژی یەکشەممە دەستبکاتەوە بە دابەشکردنی موچەی ئەو وەزارەت و دەستە و دەزگایانەی موچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ئایاری ٢٠١٩یە و شەشەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.