سەردێڕ:

ئەمریکا.. درێسێکی کۆنی ئۆباما بە ١٢٠ هەزار دۆلار فرۆشرا

فۆتۆ: 
2019-08-22

2433 جار خوێندراوەتەوە

درێسێکی تایبەتی باراك ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، درێسێکی کۆنی چڵکنی باراک ئۆباما لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە نرخی ١٢٠ هەزار دۆلار فرۆشرا.

ئۆباما لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا ئەو درێسەی لەبەرکردووە، ئەوکاتەی کە خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بوو لە بوناهۆ لە هاوای، درێسەکە ژمارە ٢٣ی لەسەرە و چەند کونێکی تێدایە کۆن و چڵکن و دڕاوە.

پێش ئەوەی درێسەکە بخرێتە مەزادەوە، نرخەکەی بە ١٠٠ هەزار دۆلار مەزندە دەکر، بەڵام لە ئێستادا لەلایەن کەسێکەوە کە خولیای کۆکردنەوەی کەرەستە و بابەتی مێژوویی هەیە بە ١٢٠ هەزار دۆلار کڕدراوە.

بارك ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە رابردوودا بەردەوام یاری تۆپی دەستی کردووە و تەنانەت کاتێك کە سەرۆکی ئەمەریکا بوو بەردەوام بوو لەسەر ئەم یارییە.