سەردێڕ:

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەسەر گرانبوونی نرخی مریشک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-08-22

7843 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایگەیاند، لەسەدا ٤٥ی کێڵگە پەلەوەریەکان داخراون ئەوەش بووەتە هۆی گرانبونی نرخی مریشک.

کۆمەڵەى کێڵگە پەلەوەرییەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردوە، لە سەدا ٢٥ی خاوەن ھۆڵەکان جوچکیان دەستناکەوێت تا بیخەنە ناو ھۆڵەکان و خاوەن مەفقەسەکان دەڵێن تا ٢٥ ڕۆژ ناتوانن جوچک بۆ خاوەن ھۆڵەکان دابین بکەن، هەروەها نرخی جوچک بۆ ١٥ سەنت بەرزبۆتەوە.

کۆمەڵەکە داوایکردوە، حکومەتی ھەرێم لیژنەیەک دروستبکات بڕ و تێچوی مریشک دیاریبکات لە بەرھەمھێناندا پاشان نوسینگەی تایبەت دروستبکرێت و حکومەت خۆی مریشکەکە بکڕێتەوە و دواتر بە فرۆشیارانی بازاڕی بدات و یەک نرخ دیاری بکرێت.

داواشکراوە، مریشکی بەستوو قەدەغە بکرێت و نرخی عەلەف هەرزان بکرێت، هەروەها دانانی لیژنەی چاودێری لەسەر ھاوردەکارانی عەلەف و دەرمانوپشتیوانیکردن و بازاڕکردنەوە بۆ بەرھەمی ناوخۆیی.