سەردێڕ:

لە دوو هێرشی چەکداریدا لە جەلەولا و قەرەتەپە دوو سەربازی سوپای عێراق کوژران

فۆتۆ: 
2019-08-22

1928 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، گەرمیان، گەرمیان حەمەپور

شەوی رابردوو بەهۆی دوو هێرشی چەکداری لە سنوری  جەلەولا و قەرەتەپە دوو سەربازی سوپای عێراق کوژران و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی سنورەکە بە  دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو گروپێکی چەکداری لە دوو هێرشی جیاوازدا کە یەکێکیان بە هاوەن بووە و ئەویتریان خۆکوژی بووە هەردوو بنکەی سەربازی سوپای عێراقیان لە جەلەولا و قەرەتەپە کردووەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی هێرشە چەکدارییەکانەوە دوو سەربازی سوپای عێراق کوژران و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون، لەو گرووپەچەکدارییەش کە سوپای عێراق پێیوایە "پاشماوەکانی داعشن لە سنورەکەدا" دوو چەکدار کوژراون و دوو چەکداریش بە برینداری هەڵاتوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بەشێک لە ناوچە کێشە لەسەرەکان نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان هێزە ئەمنییەکانداو بوونی فرەهێزی لەناوچەکەدا، بووەتە هۆی ئەوەی چەند گروپێکی نەناسراو ئەو بۆشاییە بەکاربێنن و شەوانە هێرشبکەنە سەر گوند و شارۆچکەکانی سنورەکە و لە زۆربەی رووداوەکانیشدا هاوڵاتیان بوونەتە قوربانی.