سەردێڕ:

بەغدا.. لە مانگێکدا زیاتر لە چوار هەزار دوکان و خانووی زیادەڕۆ روخێنراون

فۆتۆ: 
2019-08-22

1184 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، بەغدا، ئومێد محەمەد

لە بەغدا هەڵمەتى ڕوخاندن و لابردنى زیادەڕۆییەکان بەردەوامە و لەماوەى مانگێکیشدا زیاتر لە چوار هەزار دوکان و خانوو کەپر ڕوخێنراون.

لەڕاگەیەنراوێکدا شارەوانى بەغدا ئاماژەى بەوەکردووە، لەسەر داواى سەرۆک وەزیرانى عێراق هەڵمەتى لابردنى زیادەڕۆییەکان بەڕێوەدەچێت.

بەپێى ڕاگەیەنراوەکە زیادەڕۆییەکان لەدواى ساڵانى ٢٠٠٣ەوە دەستیپێکردووە و هەڵمەتى ڕوخاندنەکەش تەنیا بەغدا ناگرێتەوە بەڵکوو تەواوى پارێزگاکانى عێراقیش دەگرێتەوە.

هاوکات پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، هەڵمەتەکە لە شەواندا دەکرێت و تائێستا ڕێگرێکى ئەوتۆ نەبووە لەبەردەم کارى تیمەکاندا.

وتیشى، هیچ بڕیارێک نیە بۆ قەرەبووکردنەوەى ئەو کەسانەى کەبەر هەڵمەتى لابردنى زیادەڕۆییەکان کەوتوون.