سەردێڕ:

وێنە.. ئێران نوێترین سیستمی بەرگریی ئاسمانی بەرهەمهێنا

فۆتۆ: 
2019-08-22

8559 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوونی حەسەن رۆحانى، هێزی بەرگری ئاسمانی ئێران نوێترین سیستمیی بەرگریی ئاسمانی کە دروستکراوی ئێرانە ڕادەستی هێزی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی کرد کە ناوی باوەڕ ٣٧٣ یە.

بەپێی ماڵپەڕەکە، سیستمی بەرگری باوەڕ٣٧٣ پێشکەوتوترین جۆری سیستمیی بەرگرییە لە مێژووی ئێراندا کە لە ڕێگەی شارەزایانی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە دروستکراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، سیستەمەکە لە توانایدایە ٣٠٠ ئامانج بدۆزێتەوە و ٦٠ ئامانجیش بخاتە ژێر چاودێرییەوە و لە یەک کاتدا هێرشبکاتە سەر شەش ئامانجیان.

باس لەوەش کراوە، لە ڕێگەی دروستکردنی ئەم سیستمەوە توانای سەربازی ئاسمانی ئێران دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە و بەرپرسانی ئێرانیش رایانگەندووە، بەردەوام دەبن لە بەرهەمهێنانی سیستمی هاوشێوە و باشتر.