سەردێڕ:

ئایا چاویلکەی هەتاویی هەرزان زیانی بۆ چاو هەیە؟

فۆتۆ: 
2019-08-21

5441 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی ئەمریکا لە نوێترین توێژینەوەیاندا ئاشکرایانکردووە، ئەو چاویلکانەی بەرخۆر کە نرخیان هەرزانە زیان بە تەندروستیی چاو دەگەیەنن.

ماڵپەڕی بوزکیتۆ لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی زانایانی ئەکادیمیایی ئەمرکا کردووە، دەریانخستووە ئەو جۆرە چاویلکانەی بەرخۆر لەبری ئەوەی چاو لە تیشکی خۆر بپارێزێت، بەڵکو زیانی بە تەندروستیی چاو دەگەیەنێت.

بەگوێرەی توێژینەوەکە ئەو جۆرە چاویلکانە کوالیتی نزمە و هاوێنەکەی لە جۆرێک پلاستیک دروست دەکرێت کە تیشک دەمژن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگری لە چوونە ژورەوەی تیشکی سەروبنەوشەی ناگرێت و کاردەکاتە سەر چاو، مەترسی توشبوون بە خوران و هەستیاریی و کوێربوونی لێدەکەوێتەوە.

بۆ پاراستنی تەندروستیی چاو زانایان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن، لەکاتی کڕینی چاویلکەی بەرخۆر باشترە گرنگی بە جۆر و کوالیتی چاویلەکەکە بدرێت، بزانرێت دژی چوونە ژوورەوەی تیشکی سەروبنەوشەیین.

ئ.ل