سەردێڕ:

سوپای سوریا لە کۆنتڕۆڵکردنی شارۆچکەی خان شەیخون نزیکبووەتەوە

فۆتۆ: 
2019-08-21

1747 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە شارۆچکەکە پاشەکشەیان کرد، سوپای حکومەتی سوریا بە پاڵپشتی ڕوسیا لە کۆنتڕۆڵکردنی خان شەیخون نزیکبووەتەوە.

خان شەیخون شارۆچکەیەکی ستراتیژییە و سەر بە پارێزگای ئیدلبە و لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندایە.

کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارۆچکەکەش لەلایەن سوپای حکومەتەوە دەبێت دەستکەوتێکی گرنگ و دەبێتە دەستپێکێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندان لە پارێزگای ئیدلب و بەشێک لە پارێزگاکانی حەلەب و لازقیە.

لە ساڵی ٢٠١٧ دا خان شەیخون بە غازی سارین بۆردومانکرا و بەهۆیەوە لانی کەم ١٠٠ کەس کوژران، کە ئەوەش وایکرد ئەمریکا بە هێرشێکی موشەکیی بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی سوریا وەڵامی ئەو هێرشە بداتەوە.