سەردێڕ:

کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما نزمدەبنەوە

فۆتۆ: 
2019-08-21

8122 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم پێشبینیی کرد پلەکانى گەرماى سبەینێ پێنجشەممە ٣ بۆ ٥ پلە نزم ببنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسی و بومەلەرزەزانیى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، بەهۆى هاتنى بارستە هەوایەکى تا ڕادەیەک فێنک لە ناوەڕاستى تورکیاوە، سبەى پێنجشەممە پلەکانى گەرما بە نزیکەى ٣ بۆ ٥ پلە نزم دەبنەوە و ئەو  نزمبوونەوەیەش تا رۆژى یەکشەممەى هەفتەى داهاتوو بەردەوامیى دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە سەنتەرى پارێزگاکانى هەرێم پلەکانى گەرما لەژێر ٤٠ پلەى سیلیزیدا دەبن، جگە لە پارێزگاى کەرکوک کە لە ٤٠ پلە بەرزتردەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە پلەکانى گەرما بە بەرزى ماونەتەوە و لە زۆربەى شارەکانى هەرێمدا لە سەروو ٤٠ پلەى سیلیزییەوەن.

Image may contain: text