سەردێڕ:

هەولێر.. رۆژنامەنووسێک دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2019-08-21

10467 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان پەیامنێرى ئاژانسی رۆژنیوزیان لە شارى هەولێر دەستگیرکرد.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئار تى رایگەیاند، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بڕیار محەمەد پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوز لە شارى هەولێر دەستگیرکراوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، تائیستا هۆکاری دەستگیرکردنى نازانرێت.

دەستگیرکردنى ئەو پەیامنێرەى رۆژ نیوز لەکاتێکدایە ماوەى مانگێکە زوبێر برادۆستی کە پەیامنێرى هەمان ئاژانسە لە سنورى دەڤەری سیدەکان دەستگیرکراوە و تائێستاش ئازاد نەکراوە.

وێنەى پەیامنێرەکەى ئاژانسی رۆژ نیوز