سەردێڕ:

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا: بۆ هەناردەکردنەوەی هێلکە چاوەڕێی بڕیاری بەغداین

فۆتۆ: 
2019-08-21

1154 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا رایگەیاند، داخوازییەکانی بەرهەمهێنەرانی هێلکەی وڵاتەکەی گەیاندە ساڵح حەسەن وەزیری کشتوکاڵی عێراق و بۆ ئەو مەبەستەش ناوبراوی بانگهێشتی تورکیا کرد.

فاتح یڵدز لەهەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە، لە سەردانێکدا بۆ لای وەزیری کشتوکاڵی عێراق باسیان لە هارییەکارییەکانی هەردوو وڵات کردووە لەبواری ئاژەڵداری و کشتوکاڵیدا.

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا چاوەڕوانییەکانی وڵاتەکەی لەدوای قەدەغەکردنی هاوردەی هێلکەی تورکی گەیاندۆتە ئەو وەزیرە و ئاشکرای کردووە کە تورکیا چاوەڕێیە سەرلەنوێ رێگەی هاوردەکردنی هێلکەی تورکی بۆ عێراق بکرێتەوە.

یڵدز بانگهێشتێکی بەکر پاکدەمیرلی وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا و بەرهەمهێنەرانی هێلکەی گەیاندۆتە وەزیری کشتوکاڵی عێراق.