سەردێڕ:

ڕۆژانە خواردنەوەی چا چ سوودێک بە جەستە دەگەیەنێت؟

فۆتۆ: 
2019-08-21

10347 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر یەکێکی لەو کەسانەی ڕۆژانە کوپێک چای بێ شەکر دەخۆیتەوە، ئەوا سوودێک بە جەستە گەیاندووە، چونکە چا دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان و لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەتپارێزێت.

ئەنتۆنی کۆری پزیشک و نەشتەرگەری ئێسک لە ویلایەتی ئۆهایو ئاشکرایکردووە، چا لە ڕووەکی کامیلیا سینینسیس هاتووە، کە ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە ناسراوە بە "کاتیکین"، لەوەش گرنگتر ماددەی"EGCG"ی تێدایە.

بەگوێرەی پزیشکەکە، ئەو ماددەیە پێکهاتەی گرنگی تێدایە کە بۆ جەستە بەسوودە، مرۆڤ لە نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە و زەهایمەر و پارکنسۆن دەپارێزێت، لەگەڵ کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی لەش.

ماڵپەڕی فۆکس نیوزی ئەمریکی لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، پزیشکان و توێژەران ئاشکرایدەکەن چا کۆمەڵێک سوود بە جەستە دەگەیەنێت، دیارترین سوودەکانی ئەمانەن:

مەترسیی توشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

ئۆما نایدۆ بەڕێوەبەری پزیشکی دەروونی و خۆراکی لە نەخۆشخانەی مەسەچوسێتسی گشتی و کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هارڤارد ئاماژەی بەوە کردووە، چا کۆمەڵێک سوود بە جەستە دەگەیەنێت و دەیپارێزێت لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی پێست و سییەکان و مەمک. وتووشیەتی، "جۆرە جیاوازەکانی چا جەستە لە جۆرەکانی شێرپەنجە دەپارێزێت."

خاوەنی پێستێکی تەندروست دەبیت

بەپێی توێژینەوەکانی پێشتر خواردنەوەی چای ڕەش بە شێوەیەکی ڕێکخراو مەترسیی توشبوون بە شێرپەنجەی پێست کەمدەکاتەوە، خواردنەوەی چای گەرم سوودەکەی زیاترە لە چای سارد.

مەترسی توشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە

ڕۆژانە خواردنەوەی چای ڕەش بەبێ شەکر مەترسیی توشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە، ئەویش لە ڕێگەی هاوسەنگکردنی ئاستی ڕێژەی شەکر لە خوێندا لە دوای خواردنی ژەمەکان.

ددان بەهێز دەکات

ئەگەرچی ڕۆژانە خواردنی چا کلسی ددان زیاتر دەکات و زەردی دەکات، بەڵام هەندێک جۆری چا سوود بە پووک و ددان دەگەیەنن، چای سەوز دژی بەکتریا و میکرۆبەکانە، ڕێژەی بەکتریای ناو دەم کەمدەکاتەوە و مەترسیی کلۆربوونی ددان و هەوکردنی ناهێڵێت.

نوستن باشدەکات

ئەگەر یەکێکیت لەو کەسانەی کە شەوان گرفتی کەم خەوی و خەوزڕانت هەیە، بەگوێرەی ئەو پزیشکە پێش نوستن کوپێک چای پزیشکی بخورێتەوە ئاستی خەوزڕان کەمدەکاتەوەک.

جگە لەو سوودانە، چا کۆمەڵێک سوودی تریشی هەیە، وەکو زیادکردنی یادگە "تەرکیز" و کرداری سوڕی مانگانە و هێلکەدانان خێراتر دەکات.

پزیشکان لەگەڵ سوودەکانیدا، ئاماژەیان بە چەند زیانێکی چا کردووە، بەوەی ڕێژەی مژینی ئاسن لە لەشدا زیاد دەکات و مەترسیی توشبوون بە خوێنبەربوونی لێدەکەوێتەوە، ئەمە لەکاتێکدا، ئەگەر بە بڕێکی زۆر ڕۆژانە چا بخورێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا سوودەکانی دەرمانی نەخۆشییەکانی دڵ و فشاری خوێن کەمدەکاتەوە.

بۆ ئەم مەبەستە پزیشکان ئامۆژگاریی خەڵک دەکەن زیادەڕەوی لە خواردنەوەی چادا نەکەن، ڕۆژانە دوو بۆ پێنج کوپ چا بخورێتەوە، بەبێ بەکارهێنانی شەکری دەستکرد یان  خواردنی لەگەڵ شیرینیدا.

بەگوێرەی پزیشکان، باشترین جۆری چا، چای هەڵڕژاوە نەک کیس، پێشیانوایە چای سەوز باشترین جۆرەکانی چایە بۆ جەستە و زۆرترین سوود بە جەستە دەگەیەنێت.

Image result for benefits to drink tea "daily"

ئ.ل