سەردێڕ:

لە دادگای شاهانەی بەریتانیا سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2019-08-21

25627 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایس حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا (ناسراو بە ئاشتی ھەورامی) لە دادگای شاھانەی بەریتانیا سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە.

 بەگوێرەی زانیارییەکان، سکاڵاکە بەھۆی بەشداریکردنیان بووە لە زنجیرەیەک کاری نایاساییدا.

ماڵپەڕەکە باسی لەوەش کردووە، ڕۆژی ١٤ی ئابی ٢٠١٩ لە دادگای شاھانەی بەریتانیا سکاڵاکە تۆمارکراوە، بە دیاریکراویش ناوی کۆمپانیای "دیناستی پێترۆڵیۆم" ھاتووە وەک لایەنی سکاڵاکار.

ئۆیڵ پرایاس کە یەکێکە لە بەناوبانگترین ماڵپەڕە جیھانییەکان لە بواری وزەدا باسی لەوەش کردووە، ئەنجامدانی ئەو کارە نایاساییانە بە ئاگاداریی تەواوی حزبە سیاسییە حوکمڕانەکان بووە.