سەردێڕ:

​وێنە.. وڵاتێکی کەنداو رەنگی بەشێک لە شەقامەکانی دەگۆڕێت

فۆتۆ: 
2019-08-20

14550 جار خوێندراوەتەوە

وڵاتی قەتەر بە ئامانجی دابەزاندنی پلەی گەرمی وڵاتەکەی، بڕیاریداوە رەنگی بەشێک لە شەقامەکانی لە رەنگی رەشەوە بۆ رەنگی شین بگۆڕێت، چونکە رەنگی رەش گەرمی هەڵدەمژێت، بەگوێرەی پێشبینییەکانیان بەو هۆکارە ئەگەری ئەوە هەیە پلەی گەرمی نزیکەی ٢٠ پلە دابەزێت.

بەگوێرەی پلانی سەرپەرشتیارانی ئەو پڕۆژەیە، لە ئێستادا و بە شێوەی ئەزموونی لە چەند شەقامێکی سەرەکی دەوحەی پایتەخت پرۆژەکە جێبەجێ کراوە، بۆئەوەى ڕادەى سەرکەوتنى تاقیبکرێتەوە.

پرۆژەکە بریتییە لە بۆیاغکردنی شەقامەکان بە ڕەنگی شین و، سەرپەرشتیارانی پرۆژەکەش ئاماژە بەوە دەکەن، شینکردنی ڕێگاکان بە ئامانجی دابەزاندنی پلەى گەرمایە و بەپێی پێشبینییەکانیان ئەگەری ئەوە هەیە پلەی گەرمی ١٥ بۆ ٢٠ پلە دابەزێت.

قەتەر یەکێکە لە وڵاتانی کەنداو و پلەی گەرمی ئەو وڵاتە لە وەرزی هاویندا دەگاتە نزیکەی ٥٠ پلەی سیلیزی و، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی قەتەریش دەخوازێت لە سەرەتادا ئاستی سەرکەوتنی پرۆژەکە تاقیبکاتەوە.

وێنە.. بۆچی قەتەر شەقامەکانی شین دەکات؟