سەردێڕ:

عێراق.. ئەنجومەنی نوێنەران پارێزبەندیی لەسەر پەرلەمانتارێک هەڵگرت

فۆتۆ: 
2019-08-20

1641 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی تۆماركردنی چەندین سكاڵا لەسەری و بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی، پەرلەمانی عێراق پارێزبەندیی لەسەر پەرلەمانتار، تەلاڵ زوبەیعی هەڵگرت.

لە راگەیەندراوێکى سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، "پشتبەست بەو دەسەڵاتەی كە لە چوارچێوەی دەستووردا پێیاندراوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا بە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار تەلال زوبەیعی."

لە بەرامبەردا هاوپەیمانی قەرار کە لە چەند لایەنێکی سوننە پێکهاتووە، بڕیارەکەی بە چاوەڕواننەکراو و بڕیارێکی سیاسی ناوبردووە، بەو پێیەی لە نێوان زیاتر لە ٢٠ پەرلەمانتار کە داوای هەڵگرتنی پارێزبەندییان کراوە، تەنها پارێزبەندی لە زوبەیعی هەڵگیراوە.

لای خۆشیەوە تەلال زوبەیعی پێیوایە بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان نایاساییە و لە تۆڵەی ئەو رەخنانەیەتی کە لە ماوەکانی رابردوودا لە کارکردن و بێ ئەزموونیی محەمەد حەلبوسی گرتبوو.

لەم خولەی پەرلەماندا ئەوە یەکەم حاڵەتی هەڵگرتنی پارێزبەندییە لەسەر پەرلەمانتاران و ماوەیەک بەر لە ئێستاش ئەنجومەنی باڵای دادوەری داواکاریی هەڵگرتنی پارێزبەندیی ٢١ پەرلەمانتاری رەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کردبوو.

Image may contain: 1 person