سەردێڕ:

سۆران.. لە سێ مانگدا ٣٢ کەس بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

فۆتۆ: 
2019-08-20

1003 جار خوێندراوەتەوە

بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران رایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا ٣٢ کەس بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون و رەوانەی دادگای تایبەتمەند کراون.

بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران ئاماری بەندکراوانی مانگی ئایار تاوەکو ٢٠ی ئابی ٢٠١٩ی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکە لەو ماوەیەدا ٣٢ کەس "به‌ تۆمه‌تی ئالووده‌بوون و بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراو و دراوی ساخته‌ دەستگیرکراون."

ئاماژە بەوەش کراوە، دوای ڕه‌وانه‌کردنی دۆسیەی ئەو کەسانە بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، لە ئێستادا دۆسیەکانیان پێشکەش بە دادگای تایبه‌ت کراوە.

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە کوردستان و عێراق مامەڵەکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە چەند ساڵی رابردوو زیادکردووە، بەشێک لە شارەزایانیش هۆشداری لە کاریگەرییەکانی بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لەسەر کۆمەڵگە دەدەن.