سەردێڕ:

ئاسايشى ڕۆژئاواى سلێمانى: دووکەسمان بەتۆمەتی تەقەکردنی هەڕەمەکی دەستگیرکردووە

فۆتۆ: 
2019-08-20

3064 جار خوێندراوەتەوە

ئاسايشى ڕۆژئاواى سلێمانى ڕایگەیاند، دووکەسیان بەتۆمەتی تەقەکردنی هەڕەمەکی و پشێوى نانەوە دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیەنراوێکى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانیدا کە ئەمڕۆ ٢٠ى ئابى ٢٠١٩ بڵاویکردووەتەوە و تێیداهاتووە، "پاش ئەوەی سەر لەبەیانی ڕۆژى دووشەممە۱۹ئابی ۲۰۱۹ دوو کەس بەئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی لەناو قەزای چەمچەماڵدا تەقەیان کردووە و ترس و دڵەڕاوکێیان خستبووە ناو هاوڵاتیان، دەستبەجێ لەلایەن هیزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیەوە دەستگیرکران و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر بەندن و دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە.

بەپێى ڕاگەیەنراوەکە، لەماوەی دە ڕۆژدا لە سنورى چەمچەماڵ حەوت کەسی تر بەتۆمەتی تەقەکردنی هەڕەمەکی دەستگیرکراون و سەرجەمی ئەو کەسانەش بەندن.

ئاسايشى ڕۆژئاواى سلێمانى دەشڵێت، "دڵنیایی تەواو دەدەین بە هاوڵاتیانی چەمچەماڵ و دەوروبەری کە لەهیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت کە ببێتە هۆی پشێوی نانەوە لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەماندا"