سەردێڕ:

پشیلەیەک خاوەنەکەی دەوڵەمەند دەکات

فۆتۆ: 
2019-08-20

4999 جار خوێندراوەتەوە

پشیلەیەک بەهۆی زیادبوونی ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی لە هەژماری ئینستاگرامەکەی، وەرگرتنی پارە بۆ بڵاوکراوە و ڕیکلامەکان، بەوهۆیەوە خاوەنەکەی دەوڵەمەند بووە.

خاوەنی پشیلەکە کەناوی "نالا"یە هەژمارێکی تایبەتی بۆ پشیلەکەی لە ئینستاگرام کردووەتەوە، ڕۆژانە بە بەردەوامی کار لە هەژمارەکەی دەکەن و پۆستی تێدا بڵاودەکەنەوە، کە زیاتر تایبەتە بە بابەتی یاریی ئاژەڵی ماڵی و هاوکاریکردنی ئاژەڵانی بێ سەرپەرشت، بۆ هەر بڵاوکراوەیەکی لە هەژمارەکەی نزیکەی ٨ هەزار دۆلاری دەستدەکەوێت.

خاوەنی پشیلەکە ژن و مێردێکن ئاشکرایانکردووە، لە ساڵی ٢٠١٠ لە یەکێک لە شوێنەکانی تایبەت بە بەخێوکردنی ئاژەڵانی ماڵی ئەو پشیلەیان بینیوە و هەڵیان گرتووەتەوە، بە رێکەوتیش هەژماریان لە ئینستاگرام  بۆ داناوە، بەڵام توشی سەرسوڕمان بوون کاتێک زانییان رۆژ بە ڕۆژ ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی زیاتردەبێت.

ئەو ژن و مێردە ڕوونیان کردووە، بەهۆی ناسراوی پشیلەکەیان و خۆشویستنی لەلایەن خەڵکییەوە، ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی زیاتر بووە بە جۆرێک پێویستیان بە کەسێک هەیە وەک کارمەند بۆ هەژماری ئینستاگرامەکەی کار بکات.

ئاماژەیان بەوەکردووە، پشیلەکەیان لە چەندین فێستیڤاڵی تایبەت بە ئاژەڵان بەشداریی کردووە و هەوادارێکی زۆری هەیە، لە هەژمارەکەیدا زیاتر ئەو بابەتانە بڵاودەکرێتەوە کە تایبەتن بە ئاژەڵان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لە پێدانی خۆراک و هاوکاریکردنی ئاژەڵانی بێ سەرپەرشت، لەگەڵ ڕیکلامی تایبەت بە بواری ئاژەڵان کە پارەی زۆریان بەهۆیەوە دەستدەکەوێت. هەروەک لە ئاژانسی سپوتنیکی هەواڵیدا هاتووە.

دەربارەی ئەگەری مردنی پشیلەکەیان چی دەکەن؟ خاوەنی پشیلەکە رایانگەیاندووە، زۆر بیریان لەوە کردووەتەوە، بەڵام زیاتر گرنگی بە هاوکاریکردنی ئاژەڵان دەدەن.

Image result for ‫قطة "يتيمة" تحقق أرباحا كبيرة لزوجين عبر "إنستغرام"‬‎

ئ.ل