سەردێڕ:

لەسەر فڕێدانی بەرهەمی جوتیاران وەزارەتی کشتوکاڵ روونکردنەوە بۆ ئێن ئاڕ تی دەدات

فۆتۆ: 
2019-08-20

2233 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو کێشەى ساغنەبوونەوەى بەرهەمى ناوخۆیی جوتیاران بە کاتیی دادەنێت و جەختدەکاتەوە کە لە هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکەدان.

حسێن حەمە کەریم وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ بە ئێن ئار تى راگەیاند، کێشەى بەرهەمى جوتیاران کە لە خواست زیاترە کێشەیەکى بەردەوامە و لە عێراقیش هەیە و لە وڵاتانى دەوروبەریش هەیە.

وتیشى،" کێشەکە کاتییەو پەیوەستە بە کاتى بەرهەمهێنانى ئەو بەرهەمانەوە، ئێستاش سەرقاڵى داڕشتنى پلانى چوار ساڵین بۆ خزمەتکردنى جوتیاران و دۆزینەوەى بازاڕ بۆ بەرهەمى ناوخۆ وهەناردەکردنى بۆ دەرەوە.