سەردێڕ:

کونسوڵی بەریتانیا : بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا هاوکار دەبین

جەیمس سۆرنتن کونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر
فۆتۆ: 
2019-08-19

634 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر ڕایگەیاند، یارمەتیدەر دەبن لە باشکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و هەوڵی جێگیرکردنی عێراقێکی سەقامگیر دەدەن.

جەیمس سۆرنتن لە میانی بەشداریکردنی لە پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لە هەولێر باسی لەوەش کرد، دەیانەوێت عێراق و کوردستان پەرە بە بواری ئابوورییان بدەن لە ڕێگەی سودبینین لە نەوتەکەیان لە پێناو بونیاندنانەوەی ژێرخانی ئابووری وڵاتەکەیان.

وتیشی، کۆمپانیا بەریتانیاکان دەیانەوێت بێنە عێراق و کوردستان و وەبەرهێنان بکەن کە ئەمەش لە رووی ئابورییەوە سودی بۆ باشکردنی ژێرخانی ئابووری دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان هاوکاری یەکبن و حکومەتی هەرێم و ناوەندیش کارئاسانی بۆ یەک بکەن لە پێناو نەمانی کێشەکانی نێوانیان.

کونسوڵى بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە،  وڵاتەکەى هاوکار دەبێت لەگەڵ هەرێم و بەغدا بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش کە ماوەیەکە خەریکە سەرهەڵدەدەنەوە.