سەردێڕ:

ئەو کاسبکارە کوردەى لە فەلوجە هێرشى کرایە سەر بۆ ئێن ئاڕ تى قسە دەکات

فۆتۆ: 
2019-08-19

5642 جار خوێندراوەتەوە

ئەو کاسبکارە کوردەى لە فەلوجە لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشى کرایە سەر لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، چەند جارێک هەڕەشەى لێکراوە.

هونەر ئەو گەنجە کوردەبوو  کە ل چێشتخانەکەیدا لە فەلوجە هێرشى کرایە سەر ڕایگەیاند، لە فەلوجە ناوبانگى دەرکردووە و خۆشەویستبووە لاى دانیشتوانى فەلوجەوە.

ووتیشى، قایمقامى فەلوجە و پارێزگارى ئەنبار دڵنیایان پێداوە کە دەبێت بەردەوام بێت لە کارەکەى و هیچ مەترسییەکى لەسەرى نیە لە ڕووى سەلامەتى گیانیەوە.

هاوکات سروە عەبدولواحید پەرلەمانتارى پێشووى عێڕاق وەک پاڵپشتییەک سەردانى ئەو گەنجەى کردووە و پاڵپشتى تەواوى بۆ دەربڕیووە.

پێشتر عیسا سایر قایمقامى فەلوجە لە نامەیەکیدا بۆ خەڵکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندووە، ئەوەى ڕوویداوە چەند کەسێک بوون کە هێرشەکەیان کردووەتە سەر ئەو گەنجە کوردە کە خاوەنى چێشتخانەیە لە قەزاى فەلوجە و هەڵسوکەوتێکى تاکە کەسى بووە و لە خەڵکى فەلوجە ناوەشێتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئیدارەى ئەو شارە زۆر خۆشحاڵبوون بە کردنەوەى ئەو چێشتخانەیە لەلایەن ئەو گەنجە کوردە و هەموو ئاسانکارییەکیشیان بۆ کردووە.

قایمقامى فەلوجە دوپاتیشیکردەوە، سزاى ئەوانە دەدات کە هێرشەکەیان کردووە و لە ئێستادا دەستگیرکراون و ڕووبەڕووى دادگا دەکرێنەوە.

شەوى پێنچ شەممە چەند کەسێک لە قەزاى فەلوجە هێرشیان کردە سەر گەنجێکى کوردى دانیشتوى ئەو قەزایە کە چێشتخانەیەکى لەو شارە کردووەتەوە، ڕۆژى دواتریش هێزە ئەمنیەکان لەسەر ئەو ڕووداوە چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە.