سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. برنجی پڕ لە ئەسپێ هاوردەی عێراق کراوە

فۆتۆ: 
2019-08-19

4507 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردووەتەوە، بڕێکی زۆر لە جۆرە برنجێک بۆ بەشە خۆراکی هاوڵاتیان هاوردەی عێراق کراوە کە پڕە لە ئەسپێ.

بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک. پاش دابەشکردنی بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا بەمەبەستی دابەشکردنیان بەسەر هاوڵاتیان دەرکەوتووە فەردە برنجە هاوردەکراوەکان پڕن لە ئەسپێ.

ئاماژەش بەوەکراوە، برنجەکە ئەمریکییە و هەزاران تەن هاوردەی عێراق کراوە بۆ دابەشکردنی بەسەر بریکارەکانى دابەشکردنی خۆراکدا.

لە ئێستادا بەپێى رێنماییەکانى وەزارەتى بازرگانى عێراق لە کۆى ١٢ مانگ تەنها خۆراکى شەش مانگ دابەشدەکرێت و لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتیان نیگەرانن لە دابەشکردنى بەشەخۆراکى مانگانە کە بە پچر پچڕى دابەشدەکرێت.