سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. فرۆکەکانى سوریا بۆردومانى کاروانێکى سەربازى تورکیایان لە ئیدلب کرد

کوژرا و بریندار هەیە
فۆتۆ: 
2019-08-19

22879 جار خوێندراوەتەوە

فرۆکەکانى سوپاى سوریا بۆردومانى کاروانێکى سەربازى تورکیایان لە ئیدلیب کرد و شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەش بەردەوامە.

ماڵپەرى روسیالیوم بڵاویکردەوە، فرۆکە سەربازییەکانى حکومەتى سوریا چەند موشەکێکیان ئاڕاستەى کاروانێکى سوپاى تورکیا لە  ناوچەى میعرە ونعمانى ئیدلیب کردووە و لە نزیکى کاروانەکە کەوتووەتەوە و پێدەچێت وەک ئاگادارکردنەوە بێت لە ڕاگرتنى پیشڕەویکردنى بۆ ناوچەى خان شەیخون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە بۆردومانەکەدا کوژرا و بریندار لە گروپێکى چەکار هەیە کە یاوەرى کاروانە سەربازییەکەى کردووە و هەروەها دوو سەربازى تورکیاش برینداربوون.

بەپێى میدیاکانى سوریا بەرەبەیانى ئەمڕۆ دواى ئەوەى سوپاى سوریا چوونە ناو ناوچەى خان شەیخونەوە، سوپاى تورکیا کاروانێکى سەربازى ڕەوانەى ناوچەکە کردووە کە لە ٤٠ ئۆتۆمبێلى سەربازى پێکهاتووە کە هەمەر و زریپۆشى تێدایە  لەگەڵ دەیان سەرباز بۆ پاڵپشتیکردنى هێزە چەکدارەکانى ئۆپۆزسیۆن کە لە ئیدلیبدان.