سەردێڕ:

چەمچەماڵ.. تۆمەتبارى کوشتنى کارمەندى بەنزینخانەى شۆڕش دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2019-08-19

19298 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى ئاشکرایکرد، تۆمەتبارى کوشتنى کارمەندى بەنزینخانەى شۆڕش لە ناحیەى شۆڕشی چەمچەماڵ، دەستگیرکراوە.

لە راگەیەنراوێکدا ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى ئاماژەى بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە لەگەڕەکی چەرموسیتی سەر بەناحیەی شۆرش دەستگیرکراوە، کە تەمەنی ١٨ ساڵە و دانیشتووی ناحیەی سمودی سەر بەقەزای کەلارە بەمیوانی سەردانی چەمچەماڵی کردووە.

باسی لەوەشکردووە، تۆمەتبار بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە بەمەبەستی دزینی پارەکەی دەستی، کوشتویەتی کە بڕی ۲٤۰هەزار دينار بووە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەدۆسیەکە بەردەوامە۰

ئەوەش لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ لە ناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ ئەو گەنجە لە ناو بەنزیخانەکە لەکاتى کارکردنیدا کوژرا.

 

وێنەى تۆمەتبارەکە