سەردێڕ:

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم: سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له‌ناوچه‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسيى راسته‌قينه‌ن

فۆتۆ: 
2019-08-19

1654 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان تەقینەوەکەى قامیشلۆى ئیدانەکرد و رایگەیاند، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى جموجۆڵى داعش له‌ناوچه‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسيى راسته‌قينه‌ن و له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى ناوچه‌كه‌.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سەرکۆنەى ئه‌و هێرشه‌ده‌كه‌ن كه‌داعش له‌قامشلۆ‌ئه‌نجاميدا و زيانى گيانى و ماددى لێ كه‌وته‌وه‌، هەروەها لە حەسەکەش مینێک بە ئۆمبێلێکدا تەقێندراوەتەوە و کەسێک بریندار بووە.

جەختیشیکردووەتەوە، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى جموجووڵى داعش له‌ناوچه‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسيى راسته‌قينه‌ن و له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى ناوچه‌كه‌و نێوده‌وڵه‌تيش پێويستى به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياتر و كارى جدديتر ە بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنيان.

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لەناوەندى شارى قامیشلۆى رۆژئاواى کوردستان تەقینەوەیەک روویدا و بەوهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.