سەردێڕ:

هەوڵێك هەیە بۆ جێگیرکردنی پارە و موچە و خانەنشینیى پەرلەمانتاران کە هیچ چاکسازییەک نەیانگرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-08-18

3669 جار خوێندراوەتەوە

لە پەرلەمانى کوردستانەوە هەوڵێك هەیە بۆ جێگیرکردنی پارە و موچە و خانەنشینیى پەرلەمانتاران، بە شێوازێک کە هیچ چاکسازییەک نەیانگرێتەوە.

له ‌ئێستادا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یه‌وێت له ‌ڕێگای گه‌ڵاڵه‌كردنی پڕۆژه‌ یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ په‌رله‌مانەوە، یاسایه‌ك دابنێت هاوشێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، په‌رله‌مانیش یاسایه‌كی دیاریكراو به ‌خۆی هه‌بێت و كۆی كاره‌كانی په‌رله‌مان له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا ڕێكبخرێت.

بەپێى زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تى پەرلەمانى کوردستان لە رێگەى ئەو یاسایەوە دەیەوێت موچە و ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران جێگیربکرێت و هیچ چاکسازییەک نەیانگرێتەوە، تەنانەت خانەنشینى پەرلەمانتارانیش.

جه‌لال محه‌مه‌د بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ش ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی یاسایی به‌ پێویستی زانیوه‌، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك یاساناسی شاره‌زا بكرێت، بۆئه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی یاساكه‌ ئاماده‌بكات، ئەوەش لەکاتێکدایە پەرلەمان دەیان راوێژکاری هەیە و لیژنەی یاسایی هەیە و مانگانە پارەیەکی زۆر دەداتە ئەوانە و چ پێویست دەکات پارەی تر لەو بوارەدا سەرف بکات؟

ئەوە لەکاتێکدایە، کە چەندین قەیران لە هەرێمدا هەیە، بەڵام پەرلەمان سەرقاڵى موچە و ئیمتیازاتی پەرلەمانتارانە دەیەوێت ئیمتیازاتەکانى جێگیربکرێت و هیچ چاکسازییەک نەیانگرێتەوە، بە شێوەیەک تەنانەت خانەنشینى پەرلەمانتارانیش.

هەرچەندە  تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ پێشكه‌شی لیژنه‌ی یاسایی نه‌كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام پێده‌چێت دوای كۆتاییهاتنی پشووی به‌هاره‌ی په‌رله‌مان یه‌كێك له ‌پڕۆژه‌ یاساكانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی یاسادانانی په‌رله‌مان، یاسایه‌ك بێت تایبه‌ت بێت به ‌خۆیان.