سەردێڕ:

ئەگەر هەیە سبەی موچەى دوو وەزارەت دابەشبکرێت

موچەى مانگى ئایارە
فۆتۆ: 
2019-08-18

197497 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى ڕایگەیاند، لە ئەگەرى گەیشتنى پارەکەى بەغدا سبەی موچەى وەزارەتی ناوخۆ وخوێندنى باڵا دابەشدەکرێت.

سەرچاوەکە بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەی دووشەممە ١٩ى ئابى ٢٠١٩ لە ئەگەرى گەیشتنى پارەکەى بەغدا ئەوا وەزارەتی دارایی دەستدەکات بە دابەشکردنى موچەى ئایارى وەزارەتەکانى ناوخۆ وخوێندنى باڵا.

وتیشى، بڕیارە سبەى تەواوى پارەکەى بەغدا بگات و ئەگەر دواکەوت ئەوا تەنها موچەى وەزارەتى داد دابەشدەکەن و لە ڕۆژانى داهاتوودا وەزارەتەکانى ناوخۆ وخوێندنى باڵا دابەشدەکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەم مانگەدا وەزارەتی دارایی بە فەرمی خشتەی دابەشکردنی موچەى بڵاونەکردەوە و ڕایگەیاندووە، لەمەولا هەموو وەزارەتەکان لە کاتى دیاریکراوی خۆیدا موچەیان پێدەدرێت، وەک ئەوەى  وەزارەتەکە دەیڵێت ، دەیانەوێت ئیتر دابەشکردنى موچە بۆ خەڵک هەواڵ نەبێت.

ئەم وتەی وەزارەتی دارایی لە کاتێکدایە پێشتر و لەسەرەتای ئەمساڵدا سەرۆکى حکومەت ڕایگەیاند، هەموو ٣٠ی ڕۆژ جارێک موچە دابەشدەکرێت بەڵام ئێستا لە مانگی ئابداین و موچەى مانگى ئایار دابەشدەکرێت.