سەردێڕ:

چەمچەماڵ.. گەنجێک لە ناحیەى شۆڕش کوژرا

تەمەنى ١٦ ساڵ بووە
فۆتۆ: 
2019-08-18

8669 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕتی، چەمچەماڵ، ڕزگار جەبار

ئێوارەی ئەمرۆ لە ناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ گەنجێک لە ناو بەنزیخانەیەک کوژرا.

ئەیوب حەمە، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ى ئابى ٢٠١٩ کاتژمێر هەشتى شەو تەرمی گەنجێکیان گەیاندۆتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ کەتەمەنی ١٦ ساڵ بووە و پاش ڕیکارە یاساییەکان بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.

وتیشی، گەنجە کوژراوەکە دانیشتووی ناحیەی شۆڕش بووەو لە بەنزینخانەی شۆرش کاری کردووە.

تا ئێستا هێزە ئەمنیەکانی سنورەکە هیچ لێدوان و زانیارییەکیان لەسەر ڕووداوەکە نەداوەو لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و سەرجەم کامێرای چاودێری نزیک شوێنی ڕوداوەکەیان کۆکردووەتەوە.

ماوەیەکە ڕووداوەکانى کوشتن لە هەرێمى کوردستان ڕووى لە زیادبوون کردووە و بەشێک لە هۆکارەسەرەکییەکانیشى بۆ زۆربوون و بەربڵاوى چەکە لە دەست خەڵک و خراپى بارى ژیانى هاوڵاتیان دەگەرێتەوە.