سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تى خەڵاتى سێ ساڵەى شەهیدکردنى وەدات حسێنى پێدرا

بەهۆى ڕۆڵى لە ڕووماڵکردنى ڕووداوەکانى شیلادزێ
فۆتۆ: 
2019-08-18

1852 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تى، دهۆک، تایف گۆران

بەهۆى گرنگى و ڕۆڵى لە ڕووماڵکردنى ڕووداوەکانى شیلادزێ، نوسینگەى دهۆکى ئێن ئاڕ تى خەڵاتى سێ ساڵەى شەهیدکردنى ڕۆژنامەنوس وەدات حسێنى پێدرا.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ١٨ى ئابى ٢٠١٩ لە سلێمانى یادى سێ ساڵەى شەهیدکردنى ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن کرایەوە و، تییدا خەڵاتى نوسینگەى دهۆکى ئێن ئاڕ تى کرا لەسەر ڕۆڵى لە ڕووماڵکردنى ڕووداوەکانى شیلادزێ.

لە مەراسیمەکەدا ئەحمەد زاخۆیى بە نوێنەرایەتیى نوسینگەى دهۆکى ئێن ئاڕ تى خەڵاتەکەى وەرگرت.

ئاماژەى بەوەش کرد، ساڵانە دوو دەزگاى ڕاگەیاندن یان دوو ڕۆژنامەنووس لە ساڵیادى شەهیدکردنى ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن خەڵات دەکرێن و، ئەمساڵیش نوسینگەى دهۆکى ئێن ئاڕ تى و دەزگاى نەوژین لە گەرمیان کە تایبەتە بە ژنان ئەو خەڵاتەیان پێ بەخشرا.