سەردێڕ:

ئێران: بوونى هێزى بيانى لە کەنداو نائارامى دروستدەکات

فۆتۆ: 
2019-08-18

980 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەى هێزى دەریایى ئێران رایگەیاند، بوونى هێزى ئەمریکا و بەریتانیا لە ناوچەى کەنداو نائارامى دروستدەکات.

عەلى رەزا تەنکسیرى فەرماندەى هێزى دەریایى ئێران بە ئاژانسى هەواڵى کرێکارانى وڵاتەکەیى راگەیاند، ئێران دەتوانێت ئاسایشى کەنداو بپارێزێت لە ڕێگەى پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەکەوە لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە.

بەرپرسە ئێرانییەکە جەختیکردووەتەوە، وڵاتەکەى ئاشتی و سەقامگیریى کەنداوى دەوێت.

گرژییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران لە لایەک و بەریتانیا لە لایەکى دیکەوە زیاتربوون، دواى ئەوەى لە مانگى حوزەیراندا تاران فڕۆکەیەکى ئەمریکیى بێ فڕۆکەوانی خستەخوارەوە و، مانگى رابردووش لە گەرووى هورمز دەستى بەسەر کەشتییەکى بەریتانیدا گرت.