سەردێڕ:

لە ماوەى دوو هەفتەدا زیاتر لە ٣٨ هەزار گەشتیار لە باشماخەوە هاتوونەتە هەرێم

زیاتر لە ٣٤ هەزار گەشتیاری هەرێمیش لەو مەرزەوە چوونەتە ئێران
فۆتۆ: 
2019-08-18

1433 جار خوێندراوەتەوە

دەروازەى نێودەوڵەتیى باشماخ ئامارى هاتن و رۆشتنى گەشتیارانى لە مەرزەکەوە بڵاوکردەوە و، بەپێی ئامارەکەش زیاتر لە ٣٨ هەزار گەشتیار لەو مەرزەوە هاتوونەتە هەرێم.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە رۆژى (٤ى ئابى ٢٠١٩) تاوەکو (١٧ى ئابی ٢٠١٩) کۆى گشتیى هاتنى گەشتیاران لە ڕێگەى دەروازەى نێودەوڵەتیى باشماخەوە ٣٤ هەزار و ١٧٧ گەشتیار بوون و، ٣٤ هەزار و ٤٥٦ گەشتیاریش لە هەرێمەوە لە ڕێگەى ئەو مەرزەوە چوونەتە ئێران.

لەبارەى هاتن و رۆشتنى ئۆتۆمبێل، دەروازەى نێودەوڵەتیى باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، لەو ماوەیەدا ٣٠٦ ئۆتۆمبێل هاتوونەتە هەرێم و ٤٤٨ ئۆتۆمبێلیش لە هەرێمەوە لەو مەرزەوە تێپەڕیوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکان، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ له‌ رۆژانی به‌ر له‌ جه‌ژن و هه‌ر چوار رۆژی جه‌ژندا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار  گه‌شتیار له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و بازگه‌كانه‌وه‌ روویان له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ولێر كردووه‌، کە زۆرینەیان لە شارەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراقەوە هاتبوون.