سەردێڕ:

بەهۆی گفتوگۆى دوو پەرلەمانتارەوە گروپی واتس ئاپی پەرلەمانی عێراق داخرا

فۆتۆ: 
2019-08-18

1921 جار خوێندراوەتەوە

گفتوگۆى نێوان دوو پەرلەمانتار بووە هۆی داخستنی گروپێکی دروستکراو لەسەر  بەرنامەی واتس ئاپ کە پەرلەمانی عێراق بەکاریدەهێنا بۆ بڕیاردانە  فەرمییەکانی تایبەت بە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و پرۆژەیاساکان.

فایەق شێخ عەلى ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە تویتێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ڕایگەیاندووە، "بەداخەوە ئەو گروپەی کە ئەنجومەنی نوێنەران لەسەرەتای هەموو خولە پەرلەمانییەکانەوە دروستیکردبوو بۆ پەیوەندیکردن بە نوێنەران و بڵاوکردنەوەی کارنامەی کارەکان و کۆبوونەوە و بڕیاردان، وەکو گۆڕەپانێکی جەنگ، بۆ هۆکاری تایبەت، هێرشکردن و نوکتە و شتی تر بەکاردەهات، لە ئەمڕۆە گروپەکە داخرا".

بەپێی زانیارییەکانى ماڵپەڕی یەس عێراقیش کە لە سەرچاوەکانییەوە وەریگرتووە، ئەم گروپە کە بۆ دەرکردنی بڕیاردانی فەرمی لەلایەن پەرلەمانەوە بەکاردەهێنرا، بەهۆی شەڕەقسەی نێوان هەردوو پەرلەمانتار" یوسف کیلابی" و " ئیخلاس دلێمی' یەوە بوو، کە تیایدا یوسف کیلابی داواکاری بۆ ئامادەبوونی وەزیری دارایی پێشنیازکردبوو.

ماڵپەڕەکە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەم شەڕەقسەیە بووە هۆی ئەوەی سەرپەرشتیارانی پەرلەمانی عێراق بڕیاری داخستنی گرووپەکە بدەن.