سەردێڕ:

خوێندنى باڵاى عێراق: بە لێشاو خوێندکارانى تورکیا و ئێران روو لە زانکۆکانمان دەکەن

تائێستا لە هەرێم کار بۆ ئەوە نەکراوە
فۆتۆ: 
2019-08-18

8173 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى خوێندنى باڵاى عێراق ئاشکرایکرد، خوێندکارانى تورک و ئێران بە لێشاو روو لە زانکۆکانى عێراق دەکەن بە مەبەستى درێژەدان بە خوێندن.

قوسەى سوهەیل، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وەزارەتەکەى ستراتیژییەکى نوێ جێبەجێدەکات کە سەرنج دەخاتە سەر کاروبارى زانستیى دەرەکى، ئاماژەى بەوەشکرد، سیاسەتى پێشووى وەزارەتەکە زیاتر گرنگى بە ناوخۆ داوە و بەو هۆیەشەوە عێراق توانایەکى زۆرى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى لە دەستداوە.

وەزیرى خوێندنى باڵاى عێراق، دەڵێت، لە ڕێککەوتنەکانیاندا لەگەڵ زانکۆکانى دەرەوە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و خوێندکارانى تورکیا و ئێران دەستیان بە خوێندن کردووە و بەمزوانەش لە قەتەر و سعودیە و وڵاتانى دیکەشەوە دێن.

ئەمە لەکاتێکدایە دۆخى ئەمنى عێراق بەتەواوەتى ئارام نیە و هاوکات هەرێمى کوردستان سەرەڕاى سەقامگیرى ئەمنیى، بەڵام تائێستا لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمەوە کار بۆ راکێشانى خوێندکارانى بیانى نەکراوە، بەپێچەوانەوە بە سەدان خوێندکارى کورد بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى ماستەرو دکتۆرا روو لە دەرەوە دەکەن.