سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانى: باندێکى دزیکردن دەستگیرکران

ئامارەکانى پۆلیس لەرۆژانى جەژندا
فۆتۆ: 
2019-08-18

2084 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانى ئامارى رووداوەکانى لە رۆژانى جەژندا بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ئامارانەش چەند تۆمەتبارێک بە چەند تۆمەتێکى جیاجیا دەستگیرکراون و شەوى رابردووش باندێکى دزیکردن دەستگیرکران کە لەڕۆژى عەرەفەدا دزییان لە چەند ماڵێک کردووە.

 سەرکەوت ئەحمەد بەرێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى پۆلیسی سلێمانى لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد، لەرۆژانى جەژندا سێ تۆمەتبار بەتۆمەتى دزیکردن دەستگیرکراون، لەگەڵ دەستگیرکردنى دوو تۆمەتباری دیکەی عەرەب کە چەند کەڤەرێکى عەمودى کارەبایان دزیبوو.

 ئاماژەى بەوەشکرد، تۆمەتبارێکیش بەتۆمەتى کوشتن و چوار تۆمەتباریش کە هەوڵی رفاندنى ئافرەتێکیان دابوو دەستگیرکران.

 ئەوەشی خستەڕوو، لەوماوەیەدا دەستیان بەسەر چوار کڵاشینکۆف و یەک ڕومانە و یەک تاپڕ و ٩٧٠ فیشەکى جۆراوجۆردا گرتووە و خاوەنەکانیان رووبەرووى دادگا کراونەتەوە لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلێکى دزراو و دەستگیرکردنى کەسەکە.

 بەڕێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى پۆلیسی سلێمانى ئەوەشی ئاشکراکرد، شەوى رابردووش باندێکى دزیکردن دەستگیرکراون کە سێ پیاو و وژنێکن و شەوى عارەفە دزییان لە چەند ماڵێک کردووە.