سەردێڕ:

بەهۆى درەنگ ئامادەبوونى خواردنەکەى گارسۆنى ریستۆرانتێکى کوشت

فۆتۆ: 
2019-08-18

15198 جار خوێندراوەتەوە

لەشارى پاریسی پایتەختى فەڕەنسا هاوڵاتییەک بەهۆى درەنگ ئامادەبوونى خواردنەکەی گارسۆنی رێستۆرانتێکى بە فیشەک کوشت.

لەهەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانیدا لەزارى پۆلیسی فەڕەنسا بڵاویکردووەتەوە، ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە ریستۆرانتێکى ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی شاری پاریس ڕوویداوە، گومانلێکراوەکەش هەڵهاتووە و تاکو ئێستا هیچ کەس بەوتۆمەتە دەستگیر نەکراوە.

دواى رووداوەکە کارمەندانی فریاگوزاری ویستویانە گارسۆنە ٢٨ ساڵەکە ڕزگاربکەن، بەڵام بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک بە ناوچەی لای شانیەوە، گیانی لەدەستداوە.

هاوپیشەکانى ئەو گارسۆنە بە هێزەکانی پۆلیسیان ڕاگەیاندووە، "هاوڵاتییەکە بەهۆی درەنگ ئامادەبوونی خواردنەکەیەوە کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە و زۆر توڕەبووە."

ئەو ڕووداوە دانیشتوانی گەڕەکەکە و دوکاندارەکانی توشی شۆک کردوە، ژنێکی ٢٩ ساڵەی دانیشتوی ناوچەکە بە میدیاکانی فەڕەنسای ڕاگەیاندووە، ئەو ڕووداوە زۆر ناڕەحەت و نیگەرانی کردووە، چونکە ئەم ڕێستۆرانە تەنها  ماوەی چەند مانگێکە کراوەتەوە.