سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. تانکەرێکى سوتەمەنى لەسەر رێگای هەولێر - خەبات گڕیگرت

زیانى گیانى نەبووە
فۆتۆ: 
2019-08-18

3805 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، رێبوار کاکەیی

ئەمشەو تانکەرێکى پڕ لە سوتەمەنى لەسەر رێگاى هەولێر – خەبات گڕیگرت و تەنها زیانى مادى لێکەوتەوە.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، گڕگرتنى ئەو تانکەرە سوتەمەنییە بەهۆى وەرگەڕانیەوە بووە لەو رێگایە و زیانێکى زۆر بەر شەقامەکە کەوتووە و رێگاکەش بەڕووى شۆفێراندا داخراوە.

وتیشی، تانکەرەکە تورکییە و چەند هاوڵاتییەک توانیویانە شوفێرەکە لە مردن رزگاربکەن.

باسی لەوەشکرد، لەئێستادا تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە.