سەردێڕ:

زیاتر لە ٤٠ تۆن هێلکە دەستى بەسەردا گیرا

فۆتۆ: 
2019-08-17

3465 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو لە مەرزى نێودەوڵەتیى باشماخ دەستگیرا بەسەر زیاتر لە ٤٠ تۆن هێلکەى ئێرانیدا.

بەڕێوەبەرایەتیى دەروازەى نێودەوڵەتیى باشماخ لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، ئەمشەو لەلایەن یاریدەدەرێتیی ئاسایشی باشماخەوە دەستگیرا بەسەر دوو کۆنتێنەر ھێلکەی ئێرانی بە بڕی (زیاتر لە ٤٠ تۆن)، کە لە دیوی ئێرانەوە ھێنرابوون بە مەبەستی ساغکردنەوەی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان.

پێشتریش ئێن ئاڕ تى لە راپۆرتێکدا بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکى حکومى و ئەمنی ئاشکرایکردبوو، لە مانگى حوزەیرانى ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەى ٤٠٠ کۆنتێنەر هێلکە بە شێوەی قاچاخ لە وڵاتى ئێرانەوە هاوردەى هەرێم کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتاى مانگى ئایارى ئەمساڵ هەریەکە لە حکومەتى هەرێم و بەغدا بڕیارى قەدەغەکردنى هاوردەکردنى هێلکەیان لە وڵاتانى دراوسێوە دەرکرد، ئەوەش بوەتەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى هێلکە و کەمبوونى لە بازاڕەکانى هەرێم.