سەردێڕ:

تورکیا.. ١٨٦ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2019-08-17

1324 جار خوێندراوەتەوە

له‌ چەند ناوچەیەکى پارێزگاى ئیزمیرى تورکیا ١٨٦ كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران.

بەگوێرەى میدیا تورکییەکان له‌ كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی دیكیلی، تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا، به‌له‌مێكی لاستیكییان بینیوە و پاش راگرتنی به‌له‌مه‌كه‌ ٣٤ كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركرد كه‌ ١٦یان منداڵ بوون.

هاوکات له‌ ناوچه‌ی كانڵی كایای كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی كارابورونيش لە بەلەمێکى دیکەدا  ٤٧ كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستبه‌سه‌ركرد، كه‌ ٤٤یان سووری و سیانیان فه‌ڵه‌ستینی بوون.

له‌ كه‌ناراوێکى دیکەدا ٤٦ كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران، كه‌ شه‌شیان سووری، چواریان فه‌ڵه‌ستینی، ١٠یان یه‌مه‌نی، ١٥یان خه‌ڵكی ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، پێنجیان كۆنگۆی، پێنجیان ئه‌ریتێری و یه‌كێكیان سۆماڵی بوو.

لە بەلەمێکى دیکەدا تیمەکانى ئاسایشى کەنار دەریا ٥٩ كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركرد، كه‌ ژن و منداڵیشیان له‌نێودا بوو، کە ٥٢ یان هاووڵاتیی ئه‌فغانى بوون و، دوو هاووڵاتی غینیا، دوو هاوولاتی تۆگۆ، یه‌ك هاووڵاتی مالی، یه‌ك هاووڵاتی غانا و یه‌ك هاووڵاتیشیان ئه‌فریقى بوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژانە لە کەناراوەکانى تورکیا بە سەدان کۆچبەر دەستگیردەکرێن، کە بەهۆى دۆخى ناهەموارى وڵاتەکانیان بەرەو ئەوروپا کۆچدەکەن و رێگاى دەریایی لە تورکیا بەکاردەهێنن.