سەردێڕ:

عێراق.. شێوازی دوورخستنەوەی پەرلەمانتارانی نەهاتوو ئاشكرادەکرێت

لەسێ دانیشتنى بەدواى یەک ئامادە نەبێت دوردەخرێتەوە
فۆتۆ: 
2019-08-17

2303 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق شێوازی دوورخستنەوەی پەرلەمانتارانی نەهاتوو بۆ دانیشتنەکان ئاشكرادەكات.

محەمەد غزی جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق شێوازى دوورخستنەوەى ئەو پەرلەمانتارانەى ئاشکراکردووە کە بەشداریى دانیشتنەکانى پەرلەمانیان نەکردووە و، پڕکردنەوەى شوێنەکانیشیان لە ڕێگەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانەوە دەبێت نەک لە رێگەى لیستەکانەوە.

ڕاشیگەیاند، یاساى پەرلەمانى عێراق و شێوازى پێکهێنانى چەند مەرجێکى هەیە و بۆ کاتى نەهاتنى پەرلەمانتاران ڕێوشوێنى بۆ دیاریکردووە و تێیدا هاتووە، لە سێ دانیشتنى لەسەر یەک پەرلەمانتار لە وەرزى یەکەمیدا ئامادە نەبێت دەبێتە هۆى دوورخستنەوەى لە پەرلەمان.

ئاماژەى بەوەش کردووە، تا ئێستا پەرلەمان چارەسەرى نەدۆزیوەتەوە بۆ ئەو پەرلەمانتارانەى کە سوێندیان نەخواردووە و، ئەوەشى بە کێشەیەکى ناو پەرلەمان داناوە.