سەردێڕ:

ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی تەمەن درێژی

فۆتۆ: 
2019-08-17

7711 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی ئوستراڵی ئەو خواردنانە دەخاتەڕوو کە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە و دەکرێت بەهۆیانەوە تەمەنی مرۆڤ درێژبکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی تەندروستی " میدیکاڵ نیوز تودەی "، ئاماژە بە ئەنجامەکانی توێژینەوەیەک کراوە لەسەر کاریگەری گۆڕانکارییە سادەکان لە ژەمە خۆراکەکاندا، یارمەتی مرۆڤ دەدات بەدووربێت لە نەخۆشی شێرپەنجە و هەروەها درێژبوونی تەمەن.

توێژینەوەکە لە زانکۆی " ئیدث کوان" ی وڵاتی ئوسترالیا ئەنجامدراوە و تیایدا توێژینەوە لەسەر ٥٠ هەزار کەس ئەنجامدرا لەماوەی ٢٣ ساڵدا، لەوماوەیەدا نزیکەی ١٤ هەزاریان گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە خواردنی خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە "فلافونۆید"، دەکرێت لە نەخۆشی بەدوورتبخاتەوە و یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی تەمەنێکی درێژتر، هەروەها ئاماژە بە توێژینەوەکانی پێشووتر، دەکرێت خۆراک هۆکاربێت بۆ توشبوون بە چەندین نەخۆشی و تەنانەت مردنیش.

تێکڕای توێژینەوەکان لە سەرانسەری جیهاندا ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە، زۆر خواردنی سەوزە و میوەکان مەترسی توشبوون بە نوخۆشییەکانی دڵ کەمدەکەنەوە، و هەروەها توێژینەوەکە ئەوەی خستەڕوو چۆن خۆراکەکان پارێزگاری لە تەندروستی لەش دەکەن.

ماددەی فلافونۆید لە خۆراکە سروشتییەکاندا هەیە، لەوانە میوەکان، سەوزەکان، چــا و شوکولاتەی تاریک، فلافونۆید شەش پێکهاتەی تێدایە و هەریەکەیان بەڕێگەی جیاواز کاریگەری لەسەر لەش دەبێت، مەبەستی سەرەکی لە توێژینەوەکە بۆ زانینی پەیوەندی نێوان فلافونۆید و خۆپاراستنە لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و دڵ.

توێژەرەکان ئەوەیان دۆزییەوە، بە خواردنی ڕۆژانەی بڕی ٥٠٠ گرام لە فلافونۆید، مەترسی توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە کەم دەکاتەوە، هەروەها دەتوانرێت هەمەجۆری لە خۆراکەکاندا بکرێت کە فلافونۆیدی تێدایە بۆ نموونە، خواردنەوەی ڕۆژانەی کوپێک چــــا، سێوێکی سەوز و پرتەقاڵێک، ١٠٠ گرام لە برۆکلی و ١٠٠ گرام لە ترێی ڕەش.