سەردێڕ:

هەولێر.. لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-08-17

8148 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا لە هەولێر بارهەڵگرێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەى گیانى لەدەستدا.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، کاتژمێر هەشت و ٣٠ خولەکى سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (١٧ى ئابى ٢٠١٩) لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر لە نزیک بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر بەهۆی تیژڕەوییەوە بارهەڵگرێک کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

بەپێى بەدواداچوونەکانى پۆلیسى هاتوچۆ شوفێرەکە پشتێنى سەلامەتى نەبەستووە و لەکاتى وەرگەڕانیدا کەوتووەتە ژێر بارهەڵگرەکەوە و گیانى لەدەستداوە.

بەهۆى پابەندنەبوونى شۆفێران بە رێنماییەکانى هاتوچۆ و خراپى ڕێگاوبانەکان ڕووداوەکانى هاتوچۆ لە هەرێمى کوردستان زیادیان کردووە.