سەردێڕ:

رزگار عەلی وەکو بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی دیاریکرا

فۆتۆ: 
2019-08-17

4851 جار خوێندراوەتەوە

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رزگار عه‌لی وەکو لێپرسراوێكی نوێی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی حزبەکەی دیاریکرد و  له‌جێگه‌ی شۆڕش ئیسماعیل ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ بڕیار ره‌شید وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە، به‌فه‌رمانی مه‌كته‌بی سیاسی رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وه‌ك لێپرسراوی نوێی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن ده‌ستبه‌كاربووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شۆڕش ئیسماعیل لێپرسراوی پێشووی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی پێ به‌خشراوە، مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاریدا له‌جێی ناوبراو ئه‌و پۆسته‌ ببه‌خشێته‌ رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.

وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی یه‌كشه‌ممە ١٨ی ئابی ٢٠١٩  ناوبراو وه‌ك لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن دەستبەکار دەبێت.