سەردێڕ:

وێنە.. حەوت کێشەی تەندروستی کە هۆکارەکەی کەمیی ئاسنە لە خوێندا

فۆتۆ: 
2019-08-17

22200 جار خوێندراوەتەوە

کەمی ڕێژەی ئاسن لە خوێندا دەبێتەهۆی دەرکەوتنی چەند کێشەیەکی تەندروستی لە مرۆڤدا، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی خڕۆکە سورەکانی خوێن.

لەهۆکارە باوەکان بۆ کەمی ئاسن لەخوێندا، کەمی خواردنی خۆراکە گرنگ و بەسوودەکانە، هەروەها هەندێک نەخۆشی دەبنە هۆکاری دابەزینی ئاسن لە خوێندا لەوانە هەوکردنی ڕیخۆڵە و لەدەستدانی خوێن لە سوڕی مانگانەدا یاخود بەهۆی ڕوداوێکی خوێنبەربوون.

ئەمانە ئەو کێشە تەندروستیانەن کەبەهۆی کەمی ڕێژەی ئاسنی خوێنەوە دروست دەبن:

تەنگبوونی هەناسە

Image result for ‫ضيق التنفس‬‎

کەمی ئاسنی خوێن دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئۆکسجین لە لەشی مرۆڤدا، ئەمەش بەواتای نەگەیشتنی بڕی تەواوی ئۆکسجین بۆ ماسولکەکانی لەش تاکو چالاکییەکانی خۆیان ئەنجام بدەن، ئەنجامەکەشی زیادبوونی تێکڕای هەناسەدانە و لەش دەیەوێت بڕێکی تەواو لە ئۆکسجین وەربگرێت.

سەرئێشە و گێژبوون

Image result for ‫الصداع والدوار‬‎

کەمی ئاسن لە خوێندا هۆکارە بۆ نەگەیشتنی بڕی تەواو لە ئۆکسجین بۆ مێشک، پاشان دەمارەکانی خوێن فراوان دەبن و هەست بە سەرئێشەیەکی توند دەکرێت.

خێرابوونی لێدانەکانی دڵ

Image result for ‫خفقان القلب‬‎

کەمبوونەوەی ئاستی ئۆکسجین بەواتای ئەوەدێت پێویستە دڵ بە شێوەیەکی زیاتر هەوڵبدات و کاربکات، بەهۆیەوە لێدانەکانی تێکدەچن.

هەوکردن و سوربوونەوەی دەم و زمان

Image result for ‫تورم ووجع اللسان والفم‬‎

ئەو کەسانەی توشی ئەم حاڵەتەدەبن، هەست بە ئازار و هەوکردن دەکەن لەناودەم و زماندا.

لەرزینی پێیەکان

Related image

کەمی ئاسنی خوێن دەبێتە هۆی ناجێگیری پێیەکان، تەنانەت لەکاتی بەپێوە وەستان و وەستان بە جێگیری هەست بەم لەرزینی پێیانە دەکرێت، لەشەودا دەبێتە هۆی خوورانی پێیەکان.

هەستکردن بە ماندوبوون

Image result for ‫الشعور بالتعب‬‎

کاتێک لەش بڕی تەواوی لە ئاسن و ئۆکسجین پێنەگات، لەش ووزە لەدەست دەدات و هەستی ماندووبوون زیاتر دەبێت.

هەستکردن بە سەرما

Image result for ‫برودة الأطراف‬‎

دابەزینی ڕیژەی ئۆکسجین لە دەست و پێیەکاندا دەبێتە هۆی هەستکردن بە سەرما تەنانەت لە کەشی گەرماش دا.